گۆڕان: ئەگەر پارتی نەیەتە ژێربار بیرمان له سیناریۆی تر كردۆته‌وه
وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت "ئه‌گه‌رپارتی نەیه‌ته ژێربار تا ئه‌م دۆخه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وا ئێمه بیرمان له سیناریۆی تر كردۆته‌وه".
شۆڕش حاجی وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت "دكتۆر فواد حسێن سه‌ردانی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تری كرد تا گوێی له پێشنیار و داواكارییه‌كانیان بگرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ش قسه و پێشنیاری خۆمان پێ وت و چاوه‌ڕێین وه‌ڵامی ئێمه بباته‌وه بۆ كاك مه‌سود و دواتر وه‌ڵامی وه‌ڵامه‌كانی ئێمه بداته‌وه".
وتیشی: ئێمه هه‌ڵوێستی خۆمان به‌وان وتووه ئیتر بزانین پارتی قبوڵی ده‌كات یان نا؟چونكه پارتی خۆی ئه‌م دۆخه‌ی تێكداوه و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بێت ئه‌وا هه‌ر خۆی ده‌توانێت دۆخه‌كه چاكبكاته‌وه،خۆ ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان سور بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی ئه‌وا چیتر پێویست به كۆبونه‌وه ناكات.
شۆڕش حاجی دەڵێت: "هەتا ئه‌م ساته پێمان وایه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا به ته‌نها به پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاست ده‌بێته‌وه خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش زانیمان پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی سور ده‌بێت وه نایه‌ته ژێر بار تا ئه‌م دۆخه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وا ئێمه له دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بیرمان له سیناریۆی تر كردۆته‌وه". بەڵام شۆڕشی حاجی ئامادە نەبوو لەم کاتەدا ئاماژە بە سیناریۆکە بکات کە چی دەبێت.
وتیشی: به ته‌نها یه‌كێتی و گۆڕان نین کە بیریان له سیناریۆی نوێ كردۆته‌وه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بیریان له سیناریۆی تر كردۆته‌وه و له ئێستاشدا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین ئه‌مجاره كاك دكتۆر فواد حسێن ده‌ستپێشخه‌ری كردوه و وه‌ڵامه‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتووه بزانین وه‌ڵامی ئەوان(پارتی دیموكراتی كوردستان چی ده‌بێت؟)
PM:05:26:31/07/2016