ئاسایش چەندین ئەندامی داعش لەناو ئاوارە عەرەبەكان دەستگیر دەكات

بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر ئاشكرایدەكات "چەندین تیرۆریست لە ناو ئاوارە عەرەبانەی لەمەخمور خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە كردوە دەستگیركراون".

لەماوەی رابردوودا لە چەندین شوێنی شاری هەولێر بەربەست دانراوە، لەمبارەوە لیوا تاریق نوری، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە "ئەو رێوشوێنە ئەمنییەی لە ناوشاری هەولێر گرتوومانەتە بەر وەك هێزەكانی ئاساییش، تەنیا بۆ خۆپارێزییە لە كردەوەی تیرۆریستی و هیچ زانیارییەكمان بۆ نەهاتووە كردەی تیرۆریستی ئەنجام بدرێت، تەنیا مەبەستمان ئەوەیە ئێمە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشداین و بە دانانی بەربەست لە هەندێ شوێنی پێویست رێكاری ئەمنی دەگرینە بەر، دانانی بەربەستەكانیش بە شێوەیەكی كاتییە و هەڵدەگیرێن."

وتیشی: "لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو خەڵكە ئاوارەیە كراوە كە رۆژانە لە مەخموورەوە خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە دەكەن، هەڵبەت چەند تۆمەتبارێک دەستگیر كراون و تێیدا هەبووە داعش بووە و لەلایەن ئاساییشەوە ده‌ستگیر كراوە".




PM:01:55:01/08/2016