وەزارەتی دارایی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پێشمەرگەی خانەنشین بڵاودەكاتەوە.

دەقی رونكردنەوەكە:

ئێمە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونكردنەوەیە بخەینەڕوو:-
سەبارەت بە  پێشمەرگەی  خانەنشین كراو چ بەناوی پێشمەرگەی (ئەیلول) یان (دێرین) یاخود (گوڵان) بێت، هەر هەموویان لە چوار چێوەی خانەنشینانی پێشمەرگەن، لە هەر سێ‌ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی، هیچ جیاوازیەك نیە لە ڕووی بەرواری پێدانی مووچەكانیان، وە هەركاتێك مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش كرابێت، هەموویان لە یەك كات دا  بە بێ جیاوازی مووچەكانیان بە بێ پاشەكەوت خەرج كراوە.




PM:06:17:02/08/2016