وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر پێشوازیكردن لە فرۆكە پڕچەكەكەی روسیا رونكردنەوە دەدات
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رونكردنەوەیەك لەسەر چۆنیەتی پێشوازیی لە دواهەمین فرۆكەی پڕچەكی روسی بۆ هێزی پێشمەرگە بڵاوكردەوە.
لە روونكردنەوەكەدا كە وێنەیەكی بۆ سپی نێردراوە، هاتووە "وەزارەتی پێشمەرگە (3)سێ ئەفسەری پایه بەرزی بە پلەی (لیوا)کە دوولەو ئەفسەرانە جێگرانی سەرۆکی دەستەی ئەرکان بوون و ئەفسەری سێیەم بەرێوەبەری میرەی گشتی بوو ولەگەڵ ئەو بەرێزەی کارەکانی قونصلیەی روسیا لە هه رێم ئەنجام دەدات بەیەکەوە چونەتە پێشوازی فڕۆکەکە وئەمە یەکەم جارە وتەنها بۆپێشوازی فڕۆکەی بارهەڵگری وڵاتی روسیا ولەبەر رێزی زیاتر بۆ ئەم هاوکاری یه ئەم شاندە باڵایەی هەرێم رەوانەی فڕۆکەخانە کراوە".
دەقی روونكردنەوەكە:
رونکردنەوەیەک لە بارەی چونیەتی هاتن و پێشوازی کردن لە فرۆکەی هاوکاری روسیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
پێشەکی سوپاسی دەولەتی روسیا و سەفارەتی روسیا لە به غداو مولحه قی سەربازی روسیا لە بەغدا و قونصلیەی روسیا لە هه رێمی کوردستان دەکەین بۆ ناردنی هاوکاری وپشتیوانی بۆهێزەکانی پێشمەرگە هه رچەندە ئەگەر کەمیش بێت ,بۆ رونکردنەوەی چونیەتی پشوازی لە دواهەمین فڕۆکەی بارهه ڵگری برێک تەقەمەنی سوک بۆ چەکی سوکی هێزەکانی پێشمەرگە,
وەزارەتی پێشمەرگە (3)سێ ئەفسەری پایه بەرزی بە پلەی (لیوا)کە دوولەو ئەفسەرانە جێگرانی سەرۆکی دەستەی ئەرکان بوون و ئەفسەری سێیەم بەرێوەبەری میرەی گشتی بوو ولەگەڵ ئەو بەرێزەی کارەکانی قونصلیەی روسیا لە هه رێم ئەنجام دەدات بەیەکەوە چونەتە پێشوازی فڕۆکەکە وئەمە یەکەم جارە وتەنها بۆپێشوازی فڕۆکەی بارهەڵگری وڵاتی روسیا ولەبەر رێزی زیاتر بۆ ئەم هاوکاری یه ئەم شاندە باڵایەی هەرێم رەوانەی فڕۆکەخانە کراوە و بۆ زانینی زیاتر بۆ هە موو ئەو هاوکاری یه گەورەیە لە چەک وتەقەمەنی وکەرەستەی جەنگی هەمەجۆری وڵاتانی هاوپەیمانان تەنها هە رلێژنەی وەرگرتنی هاوکاری مان ناردووە لەماوەی ئەم دوو ساڵەی شەری داعش و ئەندامانی ئەو لێژنەیەش لە ئەفسەرێک به پلەی عەمید و ئه فسه رێکی تریش به پلە ی عەقید پێکهاتووە لێرەشدا زۆر سوپاسی هاوکاری بەردەوامی وڵاتانی هاوپەیمانانیش دەکەین بۆ به ردەوامی ناردنی کۆمە ک و هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە .سوپاسی هاوکاری وڵاتی روسیاش دەکەین.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
فەریق
جەباریاوەر مەندە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
PM:02:26:03/08/2016