کوڕە کوردێکی شاری عامودا لە یەکەم شەوی هاوسەرگیریدا ٧ چەقۆ لە ژنەکەی دەدات و دەیکوژێت.
بهپێی ههواڵێكی ئاژانسی " هاوار " هاتووه " کە ئاژانسێکە گرنگی بە هەواڵەکانی رۆژئاوا دەدات، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، "ڕۆژی ٣٠ی تەموزی ٢٠١٦ کوڕێکی کورد کە تەمەنی ٣٢ ساڵەو خەڵکی شاری عامودای ڕۆژئاوای کوردستانە لە دوای تەواو بونی ئاهەنگی هاوسەرگیریان ٧ چەقۆ لە هاوسەرەکەی دەدات و دەیکوژێت" .
هەروەها لەوههواڵهدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە " دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو ئاشکرای کردووە دوای کۆتاییهاتنی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە كاتژمێر ٢ی شەو ٧ چەقۆی لە جێگەی جیاوازی جەستەی ژنەکەی داوە و کوشتویەتی".
هێزەكانی ئاسایش ئاماژهیان بهوهش كردوه " تۆمەتبارەکەیان ڕادەستی داواكاری گشتی لەو شارە كردووە".