حەمکۆ هاتە دەنگ
بەوێنە.. چی لە فەرهاد پیرباڵ کراوە؟

فەرهاد پیرباڵ ڕایگەیاند هەڕەشەی لێ کراوە و کتێبخانەکەی بە سێ قفڵ داخراوە و دەڵێت هەولێر شاری بێ حاکمە.

د. فەرهاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستای زانکۆ، کە هەمیشە بە هەڵوێستەکانی دەبێتە جێگەی سەرنج بە سپی میدیای ڕایگەیاند کە هەولێر شاری بێ حاکمە و دادگاکانی هەرێمی کوردستان دادپەروەر نین و هاتوون بە سێ قفڵ کتێبخانەکەیان داخستووم.

ناوبراو باسی لەوە کرد کە کۆمپیوتەری ڕۆدانی کوڕی لەو کتێبخانەیەدایە و داوای کرد تەنها کۆمپیوتەرەکەی بدەنەوە و کتێبخانەکە بۆ خۆیان.

هونەرمەند حەمکۆ لەسەر داخستنی کتێبخانەکەی فەرهاد پیرباڵ نوسیویەتی "دکتۆر فەرهاد تەنها ویستی لە تاریکستان بیگۆڕیت بۆ ڕۆناکستان کتێبخانەکەیان داخست ، ئەوە خۆ ئەگەر پرۆژەیەکی مەساج و دیسکۆ و هوتێل و بازرگانی بوایە و پشکی ئەوانی تێدا بوایە دانەدەخسترا".

حەمکۆ داواش دەکات "بەزووترین کات ئەو زنجیرانە بکەنەوە، ئەگەر نا بە شۆڕشی سپی دەیانکەینەوە ".
فه‌رهاد پیرباڵ نوسه‌رو لێكۆڵه‌رو مامۆستاى زانكۆیه‌ له‌ باشورى كوردستان لە ساڵی 1961 لە هەولێر لە دایکبووە و لە 1984 لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە

دواى مانه‌وه‌ى نۆ ساڵ له‌ فه‌ره‌نسا و خوێندنى دكتۆرا له‌ ساڵى 1994 گه‌راوه‌ته‌وه‌ كوردستان و له‌ زانكۆى سه‌لاحه‌دین دامه‌زراوه‌.




PM:05:25:08/08/2016