بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو منداڵانەی
ڕۆژی لەدایکبوونیان تا ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ئەمساڵ لە پۆلی یەکی بنەڕەتی
وەردەگیرێن.
لەو ڕاگەیەندراوەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانیدا هاتووە "پەروەردەی سلێمانی ئاگاداری
گشت خوێندنگە بنەڕەتییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكاتەوە كە بۆ وەرزی نوێی
خوێندنی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ ئەو منداڵانەی رۆژی لەدایكبوونیان تا ٣١ی كانونی دووەمی
٢٠١١یە دەتوانن پەیوەندی بكەن بە پۆلی ١ی بنەڕەتی".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بڕیارە وەرزی خوێندنی ٢٠١٦ بۆ
٢٠١٧ لە ١٥ مانگی ئایندەوە دەستپێبکات.