بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و پێکەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ 11 یان 12ی مانگی 2016/9یە.
مەریوان نەقشبەندی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند "جەژنی قوربان وەک رەمەزان نییە و کاتەکەی پێشتر لە وڵاتی سعودییەوە دیاری دەکرێت، بەو پێیەی لەو وڵاتە مەراسیمی حەج ئەنجامدەدرێت".
ڕاشیگەیاندووە "بەدڵنیاییەوە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ 11 یان 12ی مانگی 2016/9یە، بەڵام تا ئێستا لەنێوان ئەو دوو رۆژەدا دڵنیا نین کامیان دەکرێتە یەکەم رۆژی جەژن، بەڵکو 13 رۆژ پێشتر لە لایەن وڵاتی سعودییەوە دیاری دەکرێت".
پێشتر حاتەم عودە سەرۆکی سەنتەری نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی گەردوون ناسی و جیۆفیزیایی ئەمڕۆ دوو ئابی ٢٠١٦ بڵاویکردەوە، بە گوێرەی حساباتە فەلکییەکان کە لەلایەن پەیمانگاکەوە ئەنجام دراوە، ئاشکرایکردووە کە ڕۆژی وەستانی عەرەفات دەکەوێتە ڕۆژی ١٠ی مانگی ئەیلولی داهاتووە و ڕۆژی ١١ی مانگیش یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
جەژنی قوربان یەکێکە لەدوو جەژنەکەی موسڵمانان و لە دوای جەژنی ڕەمەزان دێت، کە دەکەوێتە ڕۆژی ١٠ی مانگی زیلحیجەوە بەگوێرەی ساڵنامەی کۆچی، ڕاستەوخۆ دوای وەستانی حاجیانە لە کیوی عەرەفات لە سعودیە، کە بە گەورەترین ڕوکنی ڕێوڕەسمی حەجکردن دادەنرێت.