وێنه‌گرێك له میحوه‌ری خازر شه‌هید بوو
مسته‌فا سه‌عید وێنه‌گری كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی له میحوه‌ری خازر شه‌هیدبوو.
ماڵپه‌ری كه‌ناڵه‌كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه وێنه‌گره‌كه نووسیویه‌تی: "مسته‌فا سه‌عید وێنه‌گری كوردستان تی ڤی له كاتی رووماڵكردنی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ له میحوه‌ری خازر شه‌هیدبووه."
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان په‌یامنێرێكی كه‌ناڵه‌كه‌ش كه له‌گه‌ڵ وێنه‌گره‌كه‌دا بووه بریندار بووه.
PM:01:42:14/08/2016