ئێران پێداگری له یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌رێم ده‌كات !
لەكۆبوونەوەیەكی نێوان وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، شەمخانی جەخت لەسەر یەكپارچەیی خاكی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم سنجاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، له‌شاری تاران له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوونه‌وه.
عه‌لی شه‌مخانی له‌م دیداره‌دا رایگه‌یاند: پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و هه‌روه‌ها پاراستنی یه‌كپارچه‌یی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران زۆر گرنگه.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له‌م پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات.
هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌دا هه‌ردوولا پێداگرییان له‌پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی ناوچه‌كه كرد‌و رایانگه‌یاند: كه نابێت خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌كاربهێندرێت و هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه و ده‌بێت رووبه‌رووی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك ببنه‌وه كه‌دژی لایه‌نه‌كیان بێت.
شه‌مخانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئاسایش و هێمنی سنووره‌كان، هێڵی سووره بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و هێزه‌كان ئێران به‌توندی دژی هه‌ر هێرش و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه.
كه‌ریم سنجاریش رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئێران به درێژایی مێژوو، دۆستێكی دڵنیاكه‌رو راستگۆ بووه بۆمان و درێژه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه لای ئێمه زۆر گرنگ و حاشاهه‌ڵنه‌گره.
PM:03:39:14/08/2016