لە
ناو گەدەی ژنێکدا لە ناحییەی سۆران دوو بزماری دوو سانتمەتر دەردەهێنرێن و
خێزانەکەشی باس لەوە دەکەن لە ڕێگەی خواردنی نانی نانەواخانەوە ئەو بزمارانە چوبێتە
گەدەیەوە.
لە
ناحییەی سۆران نەشتەرگەری بۆ ژنێکی ٤٥ ساڵ ئەنجامدراوە و دوو بزماری گەورە لە
گەدەی دەرهێندراوە و سەرۆکی لیژنەی چاودێری تەندروستی سۆرانیش ڕایگەیاند "وەك
لیژنەی چاودێری تەندروستی سۆران سەردانی نەخۆشەكەو ئەو نانەواخانەیەشمان كردووە كە
گوایە لە رێگەی خواردنی نانی ئەو نانەواخانەیەوە بزمار چوونەتە ناو گەدەی ژنەكەوە،
ئێمە قسەمان لەگەڵ ژنەكەكردووەو ئەوان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە بەهۆی خواردنی
نانەوە وای لێهاتوە".
قەسیم
برادۆستی، سەرۆكی لیژنەی چاودێری تەندروستی سۆران بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە "ژنەكە
بەئێمەی وت پارچە نانێكم لێكردووەتەوەو بێ ئەوەی بیجووم قوتمدا، چونكە ددانم نییە".