ئاسایشی
دهۆک شەوی ڕابردوو ڕۆژنامەنوسێک دەستگیردەکات و بە وتەی ڕۆژنامەنووسەکە دوای
سوکایەتیپێکردنێکی زۆر ئازادی کردووە.
ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆك رۆژنامەنوسێكو دو هاوڕێی
دەستگیركردو دوای سوكایەتیپێكردنی زۆرو كۆمەڵێك پرسیاری سیاسیو تایبەتی،
ئازادیكردن.
رۆژنامەنوس ئەیاز كەرەم ڕایگەیاندووە "سەعات 11ی شەوی رابردو، لەگەل دو
هاوڕێی، كە پیشەیان رۆژنامەنوسیو فەرمانبەری حكومەتە، لەناو پاركی سۆلاڤ لەلایەن
ئاسایشی پارتییەوە، كە ژمارەیان 10 كەس بوە، دەستگیركراون"
لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی گۆڕان "دوای دەستگیركردنمان گواستراینەوە
بۆ بنكەی بەلدەی ئاسایشو بۆ ماوەی (2) سەعات راگیراین، دوای سوكایەتییەكی زۆرو
چەندین پرسیاری نابەجێی سیاسیو وەرگرتنی ناسنامەكانیان، ئازادیان كردون"
میدیاکە بڵاویکردووەتەوە کە ئەیاز
كەرەمی رۆژنامەنوس دوای گەڕانەوەی لە رۆژئاوای كوردستان كە بۆ كارێكی رۆژنامەوانیی
چو بوو، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە لە دهۆك دەستگیركراو بۆ ماوەی (9) رۆژ لە
زینداندا مایەوە.