ئەمڕۆ سەرلەنوێ جارێکی تر پێشمەرگە لە میحوەری خازرو گوێر دەستی بە هێرش بۆ سەر چەکدارەکانی داعش کردەوەو بەم دوو رۆژە لە ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمەرگە ١٢ گوند ئازاد کران.
لە هێرشی ئەمڕۆدا پێشمەرگە سێ گوندی نوێی کۆنترۆڵکرد کە ئەوانیش گوندەکانی ( حاسوودیە و كەنهشی گەورە، كەنهشی بچووكە)بەمەش پێشمەرگە گەیشتنە سەر پردی گوێر.
ئامانجی هێرشی ئەم دوو رۆژەش وەک فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە بڵاویان کردەوە، گەیاندنی میحوەری خازر و گوێر و دوورخستنەوەی هەولێر و گوێرە لە مەترسی تۆپبارانی چەکدارانی داعش.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەم دوو رۆژەدا بەدەیان چەکداری داعش کوژراون و ١٢ پێشمەرگەش شەهیدبوون.