مەسعود بارزانی بەسەردانێكی فەرمی بەرەو توركیا بەڕێكەوتو بڕیاریشە سەردانی وڵاتانی ئەوروپی بكاتو نەشتەرگەریی چاوی بۆ بكرێت.
ئەمرۆ بارزانی بەرەو توركیا بەڕێكەوتو بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆمارو لەگەڵ بیناڵی یڵدرم،سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوطکی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ئامانجی سەردانەكە تاوتوێكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەردوولا و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە دەبێت.
لەم سەردانەدا د. فواد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان یاوەری بارزانین.
پێشتر سپی بڵاویكردەوە كە بارزانی پاش ئەو سەردانەی بۆ تورکیا، دەچێتە یەکێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان و بڕیارە لەوێ نەشتەرگەری چاوی بۆ ئەنجام بدرێت .
(زانیاریی زیاتر بخوێنەرەوە)