پارە لە خوێندکاران وەردەگیرێت

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند کە بۆ ماوەی ساڵێک ئەو خوێندکارانەی لە بەشە ناوخۆییەکان دەمێننەوە ١٠٠ هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت

عەباس ئەکرەم وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ڕایگەیاند "بۆ زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی خەرجی وەزارەتەکان، حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧، لە بەرامبەر وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی لەلایەن خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگەکان، بڕی ١٠٠ ھەزار دینار لەھەر خوێندکارێک بۆ ماوەی ساڵێکی مانەوە لە بەشە ناوخۆییەکان وەربگرێت".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت ٣٥٦ بەشی ناوخۆیی لەسەرتاسەری ھەرێم ھەیەو نزیکەی ٤٠ ھەزار خوێندکاری دەرەوەی شارەکان لەخۆدەگرێت.




PM:08:41:23/08/2016