زەحمەتكێشان: ئەوانەی لەئێمە جیابوونەوە شانەی نوستووی یەكێتی بوون
ئەندامێكی سەركردایەتی حیزبی زەحمەتكێشان سەبارەت بە رۆیشتنی ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی حیزبەی بۆ ناو یەكێتی رایدەگەیەنێت ئەوان شانەی نوستوی یەكێتی بوون لەناو زەحمەتكێشان.
بەهمەن سەعید، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە میدیاكانی یەكێتی راگەیاندوە: "بڕیاری جیابوونەوەی ژمارەیەك لەكادر‌و ئەندامانی سەركردایەتی زحمەتكێشان لەخۆوە نەبووە، بەڵكوو یەكێتی خەڵكی لەناو ئێمەداهەبووە، واتە ئەوانە شانەی نوستوی یەكێتی بوون لەناو حیزبی زەحمەتكێشاندا‌و پەیوەندیشیان هەبووە لەگەڵ ئەو حیزبە".
سەرلەبەیانی ئەمرۆ ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەحیزبەكەیان جیابوونەوە‌و ئاراستەی یەكگرتنیان راگەیاند‌و جەختیان لەسەر یەكگرتنەوە لەگەڵ یەكێتیدا كردەوە.
هەرلەم بارەیەوە زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به میدیای حیزبەكەی راگه‌یاند: هه‌ر حزب و لایه‌نێكی سیاسی بڕوایان به سیاسه‌تی بڕیار لێدراوو داڕێژراو‌و پڕانسیپه‌كانی یه‌كێتی هه‌بێت ئه‌وه ئێمه ئاماده‌یین كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و هه‌ر لایه‌نێكیش بیانه‌وێت بێنه ناو یه‌كێتیه‌وه ئه‌وه ئێمه پێشوازیان لێده‌كه‌ین.
وتیشی: ئه‌و كادیرانه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشان پێكهاتوون له 4 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و 6 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و له‌ناو ئۆرگانه‌كانی حزبیش چه‌ند كه‌سێك به‌نیازن بێنه ناو یه‌كێتی، ئه‌مانه ناڕازین له‌به‌ڕێوه‌چوننی سیسته‌می حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆیه پێیان وایه پێویسته هه‌رێمی كوردستان هاوسه‌نگی ئیداری و هاوسه‌نگی حزبی به‌خۆیه‌وه ببینێت بۆیه له‌حزبه‌كه‌ی خۆیان جیاده‌بنه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌ره‌یه‌ك بن كه‌ده‌توانێت هاوسه‌نگی له‌هه‌رێم دروستبكات.
زوبێر عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌یه‌كێتی وه‌ك چون له‌ماوه‌ی پێشودا پێشوازی له‌حزبی ئاینده كرد له‌ئێستاشدا پێشوازی له‌كادیرانی زه‌حمه‌تكێشان ده‌كات و له‌داهاتوشدا هه‌ر حزب و لایه‌نێك بیه‌وێت بێته ڕیزه‌كانی یه‌كێتیه‌وه بێگومان پێشوازی لێده‌كرێت.
PM:03:27:24/08/2016