بەڕێوەبەرو چوار كارمەندی بانكی ئاشتی لەسلێمانی دەستبەسەر كران
بەڕێوەبەری بانكی ئاشتیو چوار كارمەندی بانكەكەو بەڕێوەبەری كارگێری نەخۆشخانەی دەروونیی سەڵاحی موهەندیس لەسلێمانی دەستبەسەر كران.
دوو پەرلەمانتاری گۆڕان كە نەیانویست ناوەكانیان شائكرا بكرێت بە "سپی"یان راگەیاند لەسەر سكاڵای داواكاری دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی لەسلێمانی، "بەڕێوەبەری بانكی ئاشتی سلێمانیو چوار كارمەندی بانكەكە لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەرونیی سەڵاحی موهەندیش دەستبەسەركران.
بەوتەی سەرچاوەكانی سپی، دەستبەسەركردنی ئەم بەرپرسانە بەهۆی خەرجكردنی 432 ملیۆن 470 هەزار دینارە بە نایاسای بە كۆمپانیا "لوا" بووە كە بەرپرسی ئەو كۆمپانیایە هەڵاتووەو لەلایەن بانكی ئاشتییەوە پارەكەی بۆی خەرج كراوە.
ئاماژەیان بەوەشدا كە خەرجكردنی ئەم بانكەش بەنوسراوێكی نایاسایی بووە لەلایەن بەڕێوەبەری كارگێریی نەخۆشخانە دەرونییەكەوە نوسراوە.
PM:04:15:25/08/2016