لەبۆردومانی فرۆكەكانی توركیا 35 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
فرۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندێكی نزیك جرابلوسیان بۆردومان كرد كە بەهۆیەوە 35 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 70 كەسیش برینداربوون.
لەمبارەیەوە رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆكی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند لەو هێرشانەی فرۆكانی توركیا 35 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوەو 75ی دیكەش برینداربوون.
بەپێی بەیاننامەیەكی سوپای توركیا فرۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە هەروەها هێرشیان كردوەتەسەر بنكەكانی شەڕڤانانی پەیەدەو بەپێی بەیاننامەكە 25 شەڕڤان شەهید بوون.
PM:02:57:28/08/2016