یه‌كێتی: ئه‌وه‌ی پارتی له‌پێناو زێباری كردی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌یكرد
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیی له په‌رله‌مانی عێراق پارتی لەپێناو هۆشیار زێباری خێرا شاندێكی رەوانەی بەغدا كرد، بەڵام لەپێناو موچەی فەرمانبەران ئامادە نین ئەم كارە بكەن.
رێزان شێخ دڵێر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق "ڕێزان شێخ دڵێر" له‌لێدوانێكدا بۆ "میلله‌ت" وتی "24 كاتژمێر به‌سه‌ر چڕبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیری دارایی عێراق هۆشیار زێباری تێپه‌ڕنه‌بوو بوو، وه‌فده‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته به‌غدا، بۆئه‌وه‌ی ڕێگه‌بگرن له لابردنی زێباری له پۆسته‌كه‌ی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌رچی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه و سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی كردووه به‌ڵام زیاتر سه‌ردانێكی حزبی بووه، چونكه هیچ نوێنه‌رێكی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار له حكومه‌تی هه‌رێم بێجگه له پارتی دیموكراتی كوردستانی له‌گه‌ڵدا نه‌بووه".
ناوبراو ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی ئاڕاسته‌ی سه‌ردانی وه‌فده‌كه كرد، له كاتێكدا له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ی وه‌زیرێكی پارتی له حكومه‌تی عێراق به‌زوویی شاند به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه ده‌گه‌نه به‌غدا به‌ڵام له‌پێناو بژێوی هاوڵاتیانی كوردستان و باشكردنی دۆخی ئابوری و چاره‌سه‌ركردنی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌نین ئه‌وكاره بكه‌ن.
PM:01:39:30/08/2016