"موچه پاشه‌كه‌وتکراوه‌كانی فه‌رمانبه‌ران ده‌فه‌وتێت"
پەرلەمانتارێكی كوردستان پێیوایە سیستەمی پاشكەوتی موچە تەنها فێڵێكە حكومەت لە مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی دەكات‌و ئەو پاشكەوتە دەفەوتێت.
لەمبارەیەوە ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان شوكریه شێخانی، بە سایتی "میلله‌ت"ی راگەیاند: "به‌داخه‌وه له‌وكاته‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌كخراوه، په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر لاوازه و بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌ت ده‌ریكردوون هیچ پرسێكی به ئێمه نه‌كردووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "زۆرێك له‌و بڕیارانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی ده‌ریكردوون نایاساین، به‌نمونه سیسته‌می به‌ناو پاشه‌كه‌وتی موچه له هیچ شوێنێكی یاسا جێگه‌ی نابێته‌وه و پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێیه، چه‌ندین جاریش ئێمه ئه‌وه‌مان به حكومه‌ت ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و بڕیاره پێچه‌وانه‌ی یاساكانی هه‌رێم و عێراقه به‌ڵام گوێ له‌هیچ كه‌سێك ناگرێت".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند "سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه ته‌نها فێڵێكه حكومه‌ت له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌كات و پێناچێت هیچ نیازێكی هه‌بێت ئه‌و پاره‌یه بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بگه‌ڕێنێته‌وه".
PM:02:19:01/09/2016