وێنە.. ئایا "ئەنجلینا جولی" كورد لەلایەن داعشەوە شەهید كراوە؟

رۆژی شەممە دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە یەكێك لە بەناوبانگترین شەڕڤانانی ژن لە شەڕێكی سەختدا لەگەڵ چەكدارانی داعش لە ناوچەی جرابلوس شەهید كراوە.

بەپێی هەواڵی رۆژی شەممەی میدیاكانی سوریا‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان "ئاسیا رەمەزان ئەنتەر" كچە شەڕڤانی تەمەن 22 ساڵ كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە ناوی "ئەنجلینا جولی" ناسرابوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەشەڕێكی سەخت لەگەڵ چەكدارانی داعش لە ناوچەی جرابلوس شەهید بوو.

ئاسیا لەدایكبوونی شاری قامیشلو لەرۆژئاوای كوردستانە‌و تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فەرمی لەلایەن یەپەگەوە لەمبارەوە بڵاونەكراوەتەوە.






AM:09:19:04/09/2016