وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم دوو بڕیاری نوێ دەردەکات، یەکێکیان له‌باره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌رده‌كات له‌كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت كار ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌چه‌كی به‌ڵێنده‌رانیش زانیاری نوێ ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی كه وێنەیەکی بۆ سپی نێردراوە هاتووە" ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ی كه ئه‌ژمێری تایبه‌تی خۆیان (ڕه‌سیدیان هه‌یه) له‌پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان یان په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی، ده‌توانن چه‌كی په‌سه‌ندكراو به‌كاربهێنن له‌پێدانی (باجی ده‌رامه‌ت، تاقیگه‌ی بیناسازی، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌شداربوون له‌ته‌نده‌رین)".
له‌نوسراوێكی تری وه‌زاره‌تی داراییداو تایبه‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وەزارەت ئاشکرای دەکات "پێویسته ڕێكاری پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌ی ڕێكاره یاساییه‌كانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌و ڕێكاری یاسایی ته‌نها به‌رامبه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بگیرێته‌به‌ر كه مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو نییه یاخود به‌ده‌ر له‌یاساو ڕێنماییه‌كان‌و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمی له‌حكومه‌ت‌و ئه‌و كۆمپانیانه موچه وه‌رده‌گرن".