زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی موچە پێش جەژنی قوربان

موچەی مانگی تەمموزی بەشێك لەوەزارەتەكان كە بڕیاربوو پێش جەژنی قوربان دابەش بكرێت دەكەوێتە دوای جەژن‌و پەرلەمانتارێكی رەخنە لە وەزارەتی دارایی دەگرێت.

لەمبارەیەوەوە  ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان "ئاواز حەمید" لە لێدوانێكی میدیایی راگەیاند: "بەپێی زانیاریەكانم وەزارەتی دارایی لە هەوڵدایە پێش جەژنی قوربان جگە لە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایش، موچەی هەندێك لە وەزارەتەكانی دیكە خەرج بكرێت، بەڵام ئەمە پەیوەستە بە بە بوونی كات لە بەردەم وەزارەتەكە بۆ دابەشكردنی موچە".

ناوبراو ڕەخنە لە وەزارەتی دارایی دەگرێت لەسەر شێوازی دابەشكردنی موچەی كارمەندانی وەزارەتەكان و دامەزراوەكانی حكومەت بەوەی كاتی دابەشكردنی موچەكانیان نادیارە و هەموو مانگێك پاش چاوەڕوانیەكی زۆری فەرمانبەران پاشان نیو موچەیان پێدەدرێت، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند "پێویستە ئەو وەزارەتە بە بەرنامەكانیدا بچێتەوە پەیوەست بە خشتەی دابەشكردنی موچە و كاتی دابەشكردنی موچەی مانگانەی هەر وەزارەتێك جێگیر بكات، چونكە چاوەڕوانی فەرمانبەران و نادیاری كاتی وەرگرتنی موچەكانیان، كاریگەریەكی زۆر خراپتری هەیە لە كەمكردنەوەی موچە بۆ چارەكە موچە و نیو موچە".




PM:04:42:05/09/2016