وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی موچەوە دەرکرد

بە وتەی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی، وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکردووە کە ئاگاداری خەزێنەکانی کردووەتەوە کە کرێی مانگى نۆ هەتا ١٢ی مامۆستایانی وانەبێژ کە وەک موچە وەریدەگرن دابەش نەکات.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە "هەندێ لەو گۆڕانکارییانەى کە دەکرێت بەهۆى نەشارەزاییە لە وەزارەتى پەروەردە و دارایى، بەتایبەتى وەزارەتى دارایى کە عەیبەیەکى گەورەیە و غەدرێکى زۆر لە مامۆستایان دەکات".

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە "ئەمە غەدرە و ئەگەر ئاوا بڕوات ئەم بریکارى وەزارەتى دارایى دەبێتە دوژمنى سەرسەختى حکومەتى کوردییە و دەبێتەهۆى هەڵوەشاندنەوەى حکومەت، چونکە خەڵک دەوام ناکات.




PM:08:53:05/09/2016