پۆلیس پلانی ئەمنیی جەژنی ڕاگەیاند
بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و هاتوچۆ و بەرگریی شارستانی، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان بۆ جەژنی قوربان داڕشتووە.
مقەدەم سەران لەتیف، بۆ میدیاكان گوتی: "لە ئەمڕۆ سێشەممەوە بە هەماهەنگیی ئاسایش و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و فریاكەوتن و هاتوچۆ و بەرگریی شارستانیی هەولێر، پلانێكی ئەمنییان بۆ جەژنی قوربان داڕشتووە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر ڕوونیشی كردەوە، پلانەكە لە ناوشار و دەرەوەی شار جێبەجێ دەكرێت و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە وردی چاودێری دۆخی ئەمنی دەكەن و سەروماڵی هاووڵاتیان دەپارێزن.
بە وتەی سەران لەتیف، لە شوێنە گشتییەكانیش تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش بڵاوەیان پێ دەكرێت و لە ڕێگای كامێراكانی چاودێریشەوە باری ئاسایشیی هەولێر و دەوروبەری دەخرێتە ژێر كۆنتڕۆڵەوە.
PM:03:52:06/09/2016