یەکگرتووی ئیسلامی لۆگۆکەی گۆڕی

یەکگرتووی ئیسلامی بە شێوەیەکی فەرمی لۆگۆ پەسەندکراوەکەی کۆنگرەی حەوتەمی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە و لە شوێنی لۆگۆ کۆنەکە داینا.

دوێنێ لە مەراسیمێكدا لەبەردەم بارەگای ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە شاری هەولێر، لۆگۆی نوێ و ئاڵای ئەو حیزبە بەرزكرانەوە.
لۆگۆ نوێکەی یەکگرتوو پێكهاتووە لە مانگێك، كە گوزارشت لە ناسنامەی ئیسلامی ئەو حیزبە دەكات، لەگەڵ دوو دەستی تەوقەكردن

کە ٢٢ ساڵە هەمان دروشمی هەیە و ڕەنگی قاوەییش وەک ڕەنگی یەکگرتوو ماوەتەوە، بەڵام شاخی جودی کە لەلۆگۆ کۆنەکەدا هەبوو، گوزارشت بوو لە کوردستانی بوونی ئەم حزبە لابراوە.

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە 6-2-1994 خۆی ڕاگەیاند و تا ئێستا حەوت کۆنگرەی بەستووە کە دواهەمینیان ئەمساڵ بوو کە جارێکی دیکە سەڵاحەدین بەهادین وەک ئەمینداری ئەو حزبە دیاری کرایەوە.




PM:07:39:07/09/2016