لە سلێمانی‌و كفری خۆپیشاندان كرا

ئەمرۆ 8/9، ژمارەیەك لەمامۆستایان‌و فەرمانبەرانی كفری‌و، ژمارەیەك خوێندكاری شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان كرد.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی كفری بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە دواكەوتنی موچەكانیان لەبەردەم بانكی قەزاكەدا كۆبوونەوە‌و خوازیاری وەرگرتنی موچەكانیان بوون‌و دژایەتی خۆشیان لەگەڵ پاشكەوتكردنی موچە راگەیاند.

هەر ئەمرۆ بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆی ئەهلیی كۆمار لەشاری سلێمانی بەهۆی كەمكردنەوەی وانەكانیان خۆپیشاندانیان كرد. خوێندكاران باس لەوە دەكەن لەو زانكۆ ئەهلیە پارەیەكی زۆر دەدەن بەڵام وانەكانیان كەمە‌و دەبێتە هۆی ئەوە قۆناغەكانی خوێندن لەماوەیەكی درێژتردا ببڕن.




PM:12:04:08/09/2016