یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان یاداشتێک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکات و ئاگاداریان دەکاتەوە کە بەم حاڵەوە ناتوانن بەردەوامبن لە بەشداری کردنیان لە حکومەتی هەرێم.
ئەو یاداشتە کە ئەمڕۆ ٩/٨ یەکگرتووی ئیسلامی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە، بەرپرسانی ئەو حیزبەوە حکومەتی هەرێم ئاگادار دەکەنەوە لە حاڵەتی بەردەوامی بارودۆخی حکومەت و خەڵک بەم شێوەیە، ئەوا یەکگرتوو پاشەکشە دەکات لەحکومەت، عومەر محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا حکومەت لەبارودۆخی خەڵک ئاگادار دەکاتەوەو دەڵێت " ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به جدی به‌ده‌م دۆخی سیاسی و ئابوریه‌وه نه‌یه‌ت ئه‌وه یه‌كگرتوو هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی له حكومه‌ت".
هەروەها ئەو بەرپرسە دەڵێت" ئه‌گه‌ر به‌جدی حكومه‌ت نه‌یه‌ته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناتوانین له‌و حكومه‌ته‌دا بمێنینه‌وه، ئێمه ئیحراجین له‌به‌رده‌م خه‌ڵكیدا كه به‌رپرسیار ده‌زانرێین له بونمان له‌و حكومه‌ته‌دا".
یه‌كگرتوو له یاداشته‌كه‌یدا هیچ واده‌یه‌كی بۆ حكومه‌ت دیارینه‌كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی داوكارییه‌كانی، لەماوەی پێشووشدا یەکگرتوو پرۆژەی هەبوو بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، بەڵام کاتێک کەوتە دەنگدانەوە ١٠ ئەندام پەرلەمانەکەی ئەو حیزبە بوون دوو بەشەوە، ئێستاش لە بەغدا لە پرسی متمانە سەندنەوە لە هۆشیار زێباری جگە لەسەرۆکی فراکسیۆن ئەندام پەرلەمانەکانی تریان لەگەڵ مانەوەی زێبارین.
یەکگرتووی ئیسلامی لە په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌نی 10 كورسی په‌رله‌مانه‌و لەئێستادا دوو وه‌زیرو سه‌رۆكی ده‌سته‌یه‌ك‌و فه‌رمانگه‌یه‌كی بەدەستەوەیە.