پشوی جەژنی قوربان 10 رۆژی دیكە درێژكرایەوە

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم وادەی یەكەم رۆژی دەستپێكردنی خوێندنی ئەمساڵی رایگەیاند كە بەو پێیە هاوكات لەگەڵ رۆژەكانی پشووی جەژنی قوربان، چەندین رۆژی دیكەش دەوامكردن دواخرا.

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ٥ شەممە رایگەیاند '' دەوامی ئەمساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ رۆژی ٢٧ی ئەیلول دەستپێدەکاو و ئەو بەروارە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت''.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێستر وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند کە رۆژی ١٨ی مانگ کە راستەوخۆ پاش پشووی جەژنی قوربان دەکات، یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت.

بەڵام پێدەچێت بەهۆی وەرنەگرتنی موچەی مانگی ئەیلول و بایکۆتنەکردنی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە، وەزارەتی پەروەردە ئەوچەند رۆژەی لە پشووی هاوینەی خوێندکاران درێژکردبێتەوە بۆ ئەوەی هەتا دەستپێکردنەوەی دەوام مامۆستایان موچەکانیان وەربگرن.




PM:03:48:08/09/2016