هەناردەی نەوتی ڕۆژانەی هەرێم بەرزبووەوە
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم و بەغدا ڕێککەوتوون لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری هەرێمی کوردستانەوە هه‌نارده‌ی نه‌وتی رۆژانه بۆ 650 هه‌زار به‌رمیل به‌رزبووه‌ته‌وه، لە کاتێکدا پێشتر تەنها ٤٠٠ هەزار بەرمیل بووە.
بە گوێرەی هەواڵەکەی ڕۆیتەرز ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان نرخی مانگی رابردوو بفرۆشرێت كه 32 دۆلار و 44 سه‌نته، ئه‌وه پێشبینی ده‌كرێت داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌م مانگه‌دا بۆ سه‌روی 630 ملیۆن دۆلار به‌رزببێته‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم هەواڵە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لەم کاتەدا بۆیە دراوە بەو ئاژانسە وەک شەڕێکی ڕاگەیاندن دێت لە کاتێکدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوای ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوکی کردبوو لە ڕێگەی بۆری هەرێمەوە.
PM:07:34:09/09/2016