به‌یانی ئه‌مڕۆ 13ی ئه‌یلولی 2016 له شاری سلێمانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان، لەتیف حاجی فەرەج، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
لەتیف نێروەیی وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گیان لەدەستدانی لەتیف حاجی فەرەج ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، پشتڕاستکردەوە.
نێروەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ناوبراو هیچ نەخۆشیەکی نەبووەو دوێنێ تەندروستی زۆر باش بووە، بە ڵام بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردوە.
لەتیف حاجی فەرەج سەرۆکی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بوو.