بایك: کاتێ جه‌رابلوس داگیرده‌کرێت بۆچی بارزانی چووه تورکیا؟
هاوسەرۆكی كۆما جڤاكی كوردستان بۆچوونی خۆی لەسەر دیدارەكەی ئیمرالی راگەیاند‌و داوای روونكردنەوەی ئەوەش دەكات "كاتی جەرابلوس داگیر دەكرێت بۆچی بارزانی چووە توركیا؟".
جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکی کۆما جڤاکی کوردستان که‌جه‌که، له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی (مه‌د نوچه) له‌سه‌ر دیداری ئیمرالی، دەڵێت: "دیدار له‌گه‌ل رێبه‌ر ئاپۆ له ئیمرالی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی تیکۆشان و به‌رخودانی گه‌له، به‌ڵام ئامانجی ئاکه‌په نه‌رمکردنه‌وه‌ی ئه‌و گوشاره‌یه که له‌سه‌رێتی و هاوکاتبوونی دیداره‌که له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له شاره‌وانیه‌کان، هه‌م بۆ ڕه‌واکردنی ئه‌و سه‌رکوتکاریانه‌یه و هه‌م ڕاکێشانی هاوسۆزی خه‌ڵکه. که‌س با تێنه‌گات ئه‌و دیداره له پێناوی چاره‌سه‌ریدایه، به‌ڵکو بۆ په‌رده‌پۆشکردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ده‌بێ گه‌له‌که‌مان نه‌که‌وێته ناو غه‌فڵه‌ت و خه‌ڵه‌تاندن به‌و هه‌نگاوه‌ی ئاکه‌په."
هاوسه‌رۆکی که‌جه‌که ده‌ڵێت: "رێبه‌ر ئاپۆ له ئیمرالی هه‌رگیز ئاسایشی ژیانی نیه. گه‌لێک ڕێبه‌ره‌که‌ی زیندانی بێ خۆشی ئازاد نیه و له‌و وڵاته‌شدا ئازادی بوونی نیه. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ گه‌له‌که‌مان تێکۆشانی گه‌وره‌تر بکات له پێناوی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و له که‌سی ئه‌و دا داکۆکی له ئازادی خۆی بکات".
جه‌میل بایک ده‌ڵێت: هه‌ڵوێستی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شاره‌وانیه‌کان یاسای داگیرکاریه و تاکه شتێکی بکرێت له‌به‌رامبه‌ری به‌رخودانیه. ئه‌گه‌ر پشتگیری له تورکیا نه‌کرایه نه‌یده‌توانی بچێته جه‌رابلس. داعش نه‌یده‌توانی له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی سوریای دیموکراتیدا خۆی بگرێت، تورکیا که‌وته جه‌رابلس بۆ ئه‌وه‌ی که پێش به په‌رش و بڵاوبوونیان بگرێت. سیاسه‌تی تورکیا له‌سه‌ر سوریا ئیفلاسی کرد ویستی به‌و جوڵه‌یه به خۆی دا بێته‌وه، ئه‌رته‌شی تورک که ئه‌رته‌شی دووه‌می ناتۆیه ئیعتباری نه‌ماوه، به‌ڵام به‌و جوڵه‌یه‌ی ئه‌رته‌شی تورک له جه‌رابلوس ده‌یانه‌وێ ئیعتبار بۆ ئه‌رته‌ش بگه‌ڕێننه‌وه و وا له هه‌موو که‌س بگه‌یه‌نن که هێشتا به‌هێزه، ده‌یانه‌وێ ڕێ به یه‌کخستنه‌وه‌ی عه‌فرین و کۆبانێ بگرن و ڕێ به فیدرالی رۆژاڤا و باکوری سوریا بگرن.
جه‌میل بایک ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات: هه‌ندێ هێزی تر له پشت ئه‌و جوڵه‌یه‌ی تورکیاوه‌یه‌ن، به‌ڵام ئه‌و دۆخه زه‌لکاوێکه بۆ تورکیا ده‌بێ به‌رخودان له به‌رامبه‌ری به‌هێز بکرێت، وه‌هاش ده‌کرێت ده‌ستکه‌وتی گه‌وره بۆ ڕۆژاڤا و گه‌لی کورد به‌ده‌ست بێت. ده‌بێ هه‌موو که‌س ببێنێ که تورکیا چ سیاسه‌تێکی دوژمنکاریانه‌ی له به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد هه‌یه. ئاکه‌په هه‌ر چۆن قوبرسی دوو له‌ت کرد له دژی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له باشوریش ده‌ستوه‌ردان ده‌کات، له‌گه‌ڵ عێراق کێشه ده‌نێته‌وه و هه‌رگیز تورکیا ده‌ستبه‌رداری موسڵ نه‌بووه و هه‌میشه له نێو جوگرافیای میساقی میللی‌دا بینیوه و هه‌وڵی گه‌ڕاننه‌وه‌ی بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌دات.
هاوسه‌رۆکی كەجەكە ده‌ڵێت: ئه‌وه چه‌ند ده‌گاته ئامانجه‌کانی دیار نیه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین ترسی له تێکۆشانی گه‌لی کورده، که رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین، بۆ ئه‌وه‌شه که هێنده دوژمنایه‌تی گه‌لی کورد ده‌کات کاتێ ئه‌وه ده‌کات پشت به هه‌ندێ کورد ده‌به‌ستێت، کاتێ تورکیا که‌وته جه‌رابلوس بارزانی له ئه‌نقه‌ره بوو، ده‌بێ هه‌موو که‌س بپرسێ کاتێ جه‌رابلس داگیرده‌کرێت بۆچی بارزانی چووه تورکیا؟ ده‌بێ له‌و باره‌یه‌وه لێدوان بدات و گه‌لی کورد چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه. له کۆتاییدا ده‌ڵێم ده‌بێ گه‌له‌که‌مان پشتی لێنه‌کاته‌وه و خۆی سست نه‌کات و نه‌ڵێ مه‌مه‌د ئۆجالان رێبه‌ر ئاپۆی بینیوه، به‌ڵکو له‌وه زیاتر ده‌بێ گوڕ به تێکۆشان بدات چونکه هێشتاش مه‌ترسی هه‌یه."
PM:03:37:15/09/2016