پێشمەرگەیەک شەهید بوو

ئەمڕۆ پێشمەرگەیەک لە میحوەری ئاسکی موسڵ لە شارۆچکەی وانکێ شەهید بوو.


نه‌قیب شه‌ریف عه‌بدولڕه‌حمان، فه‌رمانده‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌دی‌ موسڵ بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە " کاژێر 5:50 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی هەینی بەهۆی گوللەی قەناسی چەکدارانی داعش، پێشمەرگەیەک بەناوی ( لوقمان رەمەزان رێکانی) لەبەرەکانی شەڕ لە میحوەری ئاسکی موسڵ شەهید بوو".

ئەو فەرماندەیە ئاشکراشی کردوووە" لوقمان رەمەزان،خێزاندارە و تەمەنی 43 ساڵە، خه‌ڵكی‌ شارۆچکەی دێره‌لووكی‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ ئامێدییە لە‌ پارێزگای دهۆك".




PM:01:40:16/09/2016