وڵاتی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات
تا بتوانێت لەساڵی ئایندەدا ١١٠ هەزار پەنابەر وەبگرێت.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست
بڵاویکردووەتەوە پلانێکی نوێی ئیدارەی
ئەمریکا کە لەلایەن جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە خراوەتە بەردەم کۆنگرێس و
ئەمریکا بەنیازە لە ساڵی ٢٠١٧دا پێشوازی لە نزیکەی ١١٠ ھەزار پەنابەر بکات لە
جیهاندا.
ئەو ڕۆژنامەیە جەخت لەوەش
دەکاتەوە ئەو وڵاتە دەیەوێت ڕێژەیەکی زیاتر پەنابەر بەبەراورد بە ئەمساڵ و ساڵی
ڕابردوو وەربگرێت بەوپێیەی لە ماوەی ئەمساڵدا ئیدارەی ئەمریکا پێشوازی لە ٨٥ ھەزار
پەنابەر کردووە، لەکاتێکداو لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا پێشوازی لە ٧٠ ھەزار
پەنابەر کردووە.