پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند ئەمڕۆ کەسێک خۆی خنکاندووە کە پێشتر
ئەنسارولئیسلام بووە و لە ئێستادا "نەخۆشی دەروونی هەبووە".
عەبدولخالق تەڵعەت، بەرێوەبەری پۆلیسی
هەولێر بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە "ئەمڕۆ بەیانی كەسێك لە ناحیەی دارەتووی
شاری هەولێر خۆی خنكاندوە لە دوای لێكۆڵینەوە دەركەتووە ئەو كەسە نەخۆشی
دەروونی هەبووە".
وتیشی "ئەو كەسە ناوی عیسا سوارە
كەریمە و تەمەنی نزیكەی 40 ساڵە، پێشتر چووەتە نێو ریزەكانی ئەنسارولئیسلام و دواتر
گەڕاوەتەوە هەولێر و ماوەیەك لە ئاسایش زیندانی دەكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەخۆشی
دەروونی هەبووە، لەلایەن ئاسایشەوە ئازاد كراوە".
ماڵپەڕی دواڕۆژ لە زاری سەرچاوەیەکەوە باس لەوە
دەکەن ئەو کەسە کە لەساڵی ٢٠١٥دا دەگەڕێتەوە هەرێم لە ئاسایش توشی نەخۆشی دەروونی
بووە.