پۆلیس ئاماری رووداوەكانی رۆژانی جەژنی لە گەرمیانو هەڵەبجە راگەیاند
ئەمرۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان و پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بەجیا ئاماری رووداوەكانی رۆژانی جەژنی قوربانیان راگەیاند.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕائد(علی جمال قدوری) لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی : ٥ حاڵەتی مردن و ١٦حاڵەتی بریندار بون هەبوە بەڕوداوی هاتوچٶ،وە ١٩ حاڵەتی شەڕکردنی جۆراو جۆرمان هەبوە ،زۆربەی حاڵەتەکانیش لەپارکەکان و شونە گشتیەکاندا بوەو گەنج بوونە.
ڕونیشیکردەوە : ٢حاڵەتی هەڕەشەکردن هەبووەو ١ حاڵەتی تاوانی چەکی بێ مۆڵەت و ٣ حاڵەتی سوتان هەبوە.
ئاماژەشی بەوەدا : ٤ حاڵەتی دزیکردن هەبوە کەئەمەش بەراورد بە چەژنەکانی پێشوو . ئەم حاڵەتە زۆر کەمی کردووە.
هەرئەمرۆ 18/9 وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، بەرزان عوسمان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری رووداوەکانی جەژنی قوربانی راگەیاند و گوتی: "لە رۆژانی جەژندا یەک حاڵەتی ھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و یەک حاڵەتی لێخورینی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەت و یەک حاڵەتی توندوتیژی خێزانی و یەک حاڵەتی دزینی ماتۆڕسکیل و یەک حاڵەتی چوونە سەر ماڵان تۆمارکراون".
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە وتیشی: "لە رۆژانی پشوودا ھیچ حاڵەتێکی کوشتن و زیادەڕەویی تۆمار نەکراوە چونکە پێشووتر پشووەکان ھەلێک بوون بۆئەو کەسانەی کە بەشێوەی نایاسایی زیادەڕەوییان لە زەوییە خزمەتگوزاریەکانی حکوومەت دەکرد".
سەبارەت بەرووداوەکانی ھاتوچۆش بەرزان عوسمان وتی: "یەک رووداوی ھاتوچۆ لەرۆژانی جەژندا تۆمار کراوە کە تەنھا برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام رۆژی عەرەفەش یەک رووداوی ھاتوچۆ لە نێوان ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا - خورماڵ روویداوە، کە بەوھۆیەوە ھاووڵاتی عەبدوڵڵا محەممەد عەلی بریندار بووە، کە ئێستا تەندروستی جێگرە و لەنەخۆشخانە چارەسەری پێویست وەردەگرێت".
وتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە راشیگەیاند: "سەرەرای ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیاران کە روویان لەناوچەکانی گەشتیاریی شارەکەمان کردبوو، خۆشبەختانە ھیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینەدا و توانرا سەرکەوتووانە بەشێوەیەکی زۆرباش پلانی ئەمنی رۆژانی جەژن جێبەجێ بکرێت".
PM:02:48:18/09/2016