یەكێتی تا ئێستا خۆی یەکلایی نەکردوەتەوە

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، تائێستا بەرەسمی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بانكهێشت نەكراوین بۆ هیچ كۆبوونەوەیەك.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەت بە  ماڵپەری فەرمی حیزبەكەی راگەیاند: ئەوەی هەیە لەبارەی كۆبوونەوەی لایەنە بەشداربوونەكانی حكومەت بۆ كۆبوونەوەی فراوان لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكان، تائێستا بەرەسمی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە هیچ نوسراوێكی رەسمییمان پێ نەگەیشتوەو ئەوەی هەیە تەنها ئەو راگەیەنراوەیە كەلە دەزگاكانی راگەیاندنەوە بڵاوكراوەتەوە.

پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەكۆبوونەوەی لایەنە بەشداربووەكانی حكومەت راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگەیەنراوێكدا بانگهێشتی كۆی لایه‌نه‌ به‌شداره‌كانی نێو حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان و پرسی داهات و خه‌رجییه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا داتا و زانیاریی دروست و فه‌رمی به‌ده‌ست بێنن، نه‌ك له‌ ڕێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ بۆچوون و سه‌رنجی جیاواز بخرێنه‌ ڕوو.






PM:03:47:18/09/2016