فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له سلێمانی ئاگری گرت
فڕۆكهسهربازی هێزی ئاسمانی عیراق له كاتی نیشتنه‌وه‌ی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی گڕی گرت و زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵڵا قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه راگه‌یاند: له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كاری رۆژانه‌ی خۆیاندا فڕۆكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی هێزی ئاسمانی عیراق له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌كاتی نیشتنه‌وه‌یدا تایه‌كانی ته‌قیوه و گڕی گرتووه.
وتیشی: ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه و سه‌رنشینه‌كانی به سه‌لامه‌تی رزگار كراون.
PM:03:29:19/09/2016