كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر كشانەوە لەحكومەت بڕیار دەدات
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە پرسی كشانەوە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە بڕیار بدات.
لەبارەی ئەو پرسەوە، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە رێی پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك هەواڵی كۆبونەوە بەرفراوانەكەی حزبەكەی لەبارەی كشانەوە لە حكومەت بڵاوكردۆتەوە.
سۆران عومەر ئاشكرایكردوە، كە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی سبەینێ (چوارشەممە 21/9) لەبارەگای ئەنجومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی لەشاری سلێمانی، لەسەرئاستی باڵای حزب لە ئەنجومەنی سیاسی و سەركردایەتی و بەرپرس و كارگێڕی سەرجەم ئۆرگانەكان و پەرلەمانتارانی كوردستان و عیراق و وەزیرەكانی حكومەت و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و حكومەتی خۆجێی سلێمانی، كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆیەكی كراوە لەسەر پرسی كشانەوە لە حكومەت.
PM:01:51:20/09/2016