هەپەگە: ئێمە کەرکوک لە تیرۆریستان دەپارێزین
فەرماندەی هێزەکانی هەپەگە لە کەرکوک و مەخمور وەڵامی لێدوانێکی سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق دەداتەوە کە وتبوی هیزەکانی پەکەکە مەترسین بۆ هەندێک ناوچە و ڕایگەیاند ەوان نەک مەترسی نین بەڵکو شەڕی دژی تیرۆر دەکەن.
هەڤاڵ سەلیم، فەرماندەی هێزەکانی هەپەگە لە کەرکوک و مەخمور ئەمڕۆ ٢٠ی ئەیلول لە کۆنفراسێکی هەواڵیدا ڕایگەیاند "قسەکانی سەرۆکی بەرەی تورکمانی قسەی دڵی تورکیایە و ئێمە بارەگامان لە خورماتوو نییە تا مەترسی بین ئەوەی ئێمە دەیکەین شەڕی داعش و دووخستنەوەی مەترسییە لەسەر هەرێم".
فەرماندەکەی هەپەگە وتیشی "حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هێزەکانی هەپەگە و یەپەگە و پێشمەرگەی لە عێراق بەقارەمان وەسفکردووە و ئەوانیش ئاگاداری ئەوەن کە هێزەکانمان شەهید و برینداریان داوە".
هەڤاڵ سەلیم، ڕاشیگەیاند " هەموو جیهانیش دەزانیت ئیمە شەر بەئاشکرا دەکەین ئەو قسانەی ئەرشەد ساڵحی هیچ گرنگیەکی بۆ ئێمە نیە، کاتێک مەخمور و شەنگال کەوتە دەستی داعش لەسەر ئێمە پێویستبوو گەل ببپارێزین".
هەڤاڵ سەلیم، فەرماندەی هێزەکانی هەپەگە لە کەرکوک و مەخمور وتیشی "سەنگەرەکانی هێزەکەی ئێمە یەک کیلۆمەتر لە داعشەوە دوورە و ئێمە هاوکاری پاراستنی ناوچەکەین لە تیرۆر و مەترسی".
PM:04:30:20/09/2016