زێباری: سەندنەوەی متمانە لێم نادەستورییە

هۆشیار زێباری رادەگەیەنێت كە وەرگرتنەوەی متمانە لێی توڵەسەندنەوە بووە‌و ئەو لەدادگا تانەیان لەپرۆسەكەداوە‌و بەنادەستوری وەسفی دەكات.

ئەمرۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لەشاری هەولێر، هۆشیار زێباری پاش ئەوەی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە متمانەی لێسەنرایەوە‌و لەپۆستی وەزارەتی دارایی دوورخرایەوە رایگەیاند ئەو پرۆسەیە نادەستوری‌و نایاسایی بووە.

ناوبراو وتیشی: "دانوستانمان لەگەڵ زۆربەی لایەنەكان كرد لەسەر ئەو پرسە بەڵام دەركەوت كە وەرگرتنەوەی متمانەكە سیاسی بووە".




PM:04:59:22/09/2016