وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکی دەوامەوە بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی ٢٧ی ئەم مانگە دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی دەست سپی میدیا کەوتووە هاتووە "٢٧ی ئەم مانگە دەرگای قوتابخانەکان دەکرێتەوە. هیوادارین هەموومان هاوکاربین لە سەرخستنی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمەکەمان کە بە دۆخێکی قورسدا تێپەڕدەبێت".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە گەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوا دەست بە دەوام ناکەنەوە

هاوکاتدەستەی ناڕازی خەڵک ڕۆژی ٢٧ی مانگیان بۆ خۆپیشاندانی و دەربڕینی ناڕەزایی سەرتاسەری دیاری کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هاوکات ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێم یەکێتی مامۆستایان گردبووەوە و لە بەیاننامەیەکدا داوای لە حکومەت کرد، دۆخی سیاسیی هەرێم چارەسەر بکات و پێداچوونەوەش بە سیستمی پاشەکەوتی موچەدا بکات.




PM:02:09:25/09/2016