پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر خۆپیشاندانەكان ئاشكرا كرد

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی فەرمیی حزبەکەی لەبارەی خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کوردستان ئاشکرا دەکات.

ئەمرۆ یەکشەممە 25/9 فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە ئەنجومەنی وەزیران بانگهێشتی لایەنە بەشدارەکانی لە حکوومەت کرد، تاوەکو کۆ ببنەوە چارەسەرێک بۆ قەیرانەکان بدۆزنەوە، ”بەڵام نازانین حزبەکان بۆ رەتیان کردەوە بەشداریی بکەن".

فازڵ میرانی هەروەها رایگەیاند، کە پارتی لەگەڵ خۆپیشاندانی ئاشتییانەی خەڵکی کوردستانە بۆ داواکردنی مافەکانیان، ”لەگەڵ خواستی جەماوەرین".

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوەشدا، کە پێویست ناکا حزبە سیاسییەکان خۆپیشاندانی هاووڵاتییان و فەرمانبەران لە دژی یەکتر بەکاربهێنن و بیکەنە دەستکەوتێک بۆ خۆیان.




PM:03:30:25/09/2016