نوێنه‌رانی مامۆستایانی گه‌رمیانی بریاریاندا رۆژی 27 ی ئه‌م مانگه له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی كه‌لار خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن ورێگه‌ش به‌هیچ په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌ده‌ن له خۆپیشاندانه‌كه‌یاندا وتار بخوێننه‌وه.
بیستون كه‌لاری، یه‌كێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه، به‌سپی میدیای راگه‌یاند " خۆپیشاندانێكی دوور له‌توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و رووی ده‌میشمان له‌هیچ حیزبێك نیه ، ته‌نها له حكومه‌ته بنكه فراوانه‌كه نه‌بێت."
وتیشی"بریارماندا له خۆپیشاندانه‌كه‌دا رێگه به‌هیچ په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌ده‌ین وتار بدات".
ئا: ئایاد محەمەد