حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی لەسەر موچە و چوار حزبەکە بڵاوكردەوە
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە راگەیەنراوێكدا بڵاوکردەوە و بەشێکی تەرخانە بۆ مووچە و دەڵێت "
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه
ده‌كاته‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ
چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان و به‌تایبه‌تیش قه‌یرانی دارایی و
پرسی دابه‌شكردنی مووچه و پابه‌ندی به خشته‌ی دابهشكردنییهوه"
دەقی راگەیەنراوەكە:
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان و به‌تایبه‌تیش قه‌یرانی دارایی و پرسی دابه‌شكردنی مووچه و پابه‌ندی به خشته‌ی دابهشكردنییهوه.
له هه‌مان كاتدا ڕاگه‌یه‌نراوی چوار حیزبی به‌شداری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مایه‌ی سه‌رسورمان له قه‌ڵه‌م ده‌دات، چونكه خۆیان زۆر باش هه‌موو كێشه‌كان و هۆكاره‌كانی ده‌زانن و له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. دۆخی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كه كه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شداری حكوومه‌ت به گیانێكی هاوكارانه‌ی به‌رپرسانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌دا بكه‌ن و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرن. وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی، گه‌وره‌یی و ئه‌ركی لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ته، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان ئاڵۆزتر نه‌بن و كێشه و قه‌یرانی دیكه نه‌یه‌نه ئاراوه.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای كردووه هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شداری حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆ و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه و قه‌یرانه‌كان پێكه‌وه كۆببنه‌وه و هه‌موو داهاته‌كان به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف بخرێنه ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه و هه‌موومان له‌پێناو ده‌ربازكردنی ئه‌م دۆخه پێكه‌وه كار بكه‌ین.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
26.9.2016
PM:05:55:26/09/2016