بەم شێوەیە گۆڕانکاری لە خشتەی پاشەکەوتی موچەدا دەکرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دوو پێشنیاز هەیە بۆ گۆڕانکاری لە خشتەی پاشەکەوتی مووچەدا و ماڵپەڕێکیش ئاشکرای دەکات حکومەتی هەرێم بە یەکێک لەو پێشنیازانە ڕازی بووە.

شوان قەڵادزێی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند "دوو پێشنیار خراوەتەڕوو بۆ چارەسەری مووچەی مامۆستایان یەكێكیان ئەوەیە بۆ مامۆستایانی ناوشار 50 هەزار و بۆ دەرەی شار 100 هەزار زیادبكرێت و لە موچەی مامۆستایانی گرێبەستیش هیچ نەبڕدرێت"

ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردەوە "پێشنیاری دووەم ئەوەیە بۆ مامۆستایانی ناوشار 100 هەزار و بۆ دەرەی شار 200 هەزار زیادبكرێت و لە مموچەی مامۆستایانی گرێبەستیش هیچ نەبڕدرێت".

ئەو ماڵپەڕە ئاشکراشی کردووە حکومەت بە شێوەیەکی مەبدەئی بە پێشنیازی یەکەم ڕازی بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانیش "پێشنیاری یەكەم وەزارەتی پەروەردە كردوویەتی و پێشنیاری دووەمیش یەكێتی مامۆستایان كردوویەتی و لە كۆبوونەوەی پێنجشەممەی داهاتووشدا بڕیاری یەکلاییکەرەوە لە بارەیانەوە دەدرێت".




PM:11:31:26/09/2016