خۆپیشاندانەکەی سلێمانی گۆڕانکاری تێکەوت.. دروشمی "بڕوخێ" بەرزکرایەوە

خۆپیشاندانەکەی سلێمانی گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی و مامۆستایانی بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا بە هوتاف کێشانەوە و بە شێوەی مەسیرە بەرەو لای خۆپیشاندەرانی بەردەم پارێزگا بەڕێکەوتن.

پەیامنێری سپی میدیا لە شاری سپی میدیا ڕایگەیاند "لە ئێستادا خۆپیشاندەرانی بەردەم پەروەردە دروشمی برۆخێیان بەرزکردووەتەوە و بە شێوەی مەسیرە دەیانەوێت لەگەڵ خۆپیشاندەرانی بەردەم پارێزگای سلێمانی تێکەڵ ببن".

کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە دوو شوێنی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە‌و دەربەندیخان‌و رانیە‌و چەندین ناوچەی دیكەدەستی پێکرد




AM:09:58:27/09/2016