ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی
كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگهیاند
گومانمان هەبوو كە هەندێك كەس بیانەوێت ئارامی شار تێكبدەن، بەڵام خۆشبەختانە
خۆپیشاندەران بەشێوەیەكی شارستانیانە كۆتاییان پێهێنا، ئێمە لەگەڵ پارتی لەگەڵ
هەموو داواكانداین.
له پاش کۆتایی هاتنی خۆپیشاندانهکهی شاری سلێمانی، ئهدههم
بارزانی به ڕادیۆی نهوای ڕاگهیاند "ئێمە بینیمان و نزیك بوین لەشوێنی
خۆپیشاندان، بەشێك لە هاووڵاتیان هاتنە سەر شەقامەكان هەڵوێستمان دەربڕیوەو ئێمە
لەگەڵ داوای رەوای هاووڵاتیانین، دەبینە كەناڵێكی تر بۆئەوەی داواكانی خەڵك
بگەیەنین و دەستخۆشیان لێدەكەم كە بەمشێوەیە ئارامی ئەم شارەیان پاراستوە،
گومانمان هەبوو كە هەندێك كەس بیانەوێت ئارامی شار تێكبدەن، بەڵام خۆشبەختانە
خۆپیشاندەران بەشێوەیەكی شارستانیانە كۆتاییان پێهێنا، ئێمە لەگەڵ پارتی لەگەڵ
هەموو داواكانداین".
ههروهها ڕاشیگهیاند "هەڵەیەك هەیە ئەویش
ئەوەیە دەڵێن پارە هەیەو نادرێت، ئێمە دەزانین خەڵكی نەدار هەیە ناتوانێت لەئاستی
كڕینی كراس و قەڵەمێكدا بێت بۆ منداڵەكانی، با حزبەكان لەگەڵ حكومەتدا دابنیشن،
ئایا ئەو پارەیە كە پێیانوایە هەیەو نادرێت با بڵێن لەكوێیەو بۆ نادرێت."