ئەدهەم بارزانی لەسەر دەمانچەو پیاوەتی لێدوان دەدات
سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە پارێزگای سلێمانی پێیوایە ئەوەی دەمانچەیەك هەڵنەگرێت لەوانەیە هەر خۆی بە پیاو حساب نەكات.
ئەدهەم بارزانی لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەكی ناوبراو بەر لە خۆپیشاندانەكان بە چەكەوە بارەگاكانی پارتی لەسنوری سلێمانی بەسەر دەكاتەوە، بە رۆژنامەی ئاژانسی رایگەیاند: "لێرە لەهەرێمی كوردستان شەوەی كە نیوتاقمێكی لەپشت نەبێتو دەمانچەیەك هەڵنەگرێت، لەوانەیە هەر خۆی بە پیاو حساب نەكات، منیش ئەگەر دەمانچەیەكم هەڵگرتبێت كە خڵكێك دەكوژمو شەڕ دەكەم ئەوە وا نیە، ئەوە تەبیعەتی منە كە پێشمەرگەم".
PM:03:28:28/09/2016