سبەی خۆپیشاندانە

ماڵپەڕی کوردیوی زمانحاڵی یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردووەتەوە سبەی پێنج شەممە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە لەبەردەم كۆلیژی كشتوكاڵی شارەكە خۆپێشاندان ئەنجام بدەن .

لە هەواڵی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "بریارە كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی سبەی پێنج شەمە 29/9/2016 مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجەو دەستە و پەیمانگاكانی سنوری پارێزگاكە لەبەردەم كۆلیژی كشتوكاڵی و لەدەروازەی شار خۆپیشاندانێك دژی خراپی دۆخی هەرێم و بڕینی موچەو قوتی هاوڵاتیان بەناوی پاشەكەوتەوە ساز بكرێت .

بە گوێرەی هەواڵەکە "خۆپیشاندانەكە بە شێوەیەكی مەدەنیانەو شایستە بەشاری هەڵەبجە و ناو ناوبانگەكەی بەڕێوە دەچێت و دور دەبێت لە هەر گرژی ئاڵۆزیەك و داوای مافەكانی خۆمان دەكەین كە داوای تەواوی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە ".




PM:08:57:28/09/2016